كەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی بەفرو باران دەبارێت
  2019-12-06       1353       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمانی ئەمڕۆ(هەینی)و سبەی(شەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستان هەوری باراناوی دەبێت و لەناوچە شاخاوییە سنورییەكانی هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك-یش بەفر دەبارێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشوری كوردستانی خستەڕو.

بەپێی كەشناسی ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان، ئەمڕۆ و سبەی هەوری باراناوی دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆكیش بەفر دەبارێت.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە پلەكانی گەرما رو لە نزمبونەوە دەكەن.

 

 


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×