هێزێكی پێشمەرگە رەوانەی گەرمیان كرا
  2019-12-06       1016       

هێزێكی پێشمەرگە رەوانەی گەرمیان كرا بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی جموجوڵەكانی داعش لە سنورەكە.

ئاوێنە: جەعفەر شێخ موستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەسەرکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە گەیشتە گەرمیان و لە لێدوانێکدا بۆ میدیاكانی پارتی رایگەیاند، جموجۆڵی داعش زیادی کردوە و لە ریزی پێشمەرگەش چەند شەهید و بریندارێکمان هەیە.

راشیگەیاند، میحوەری یەک و دوی خورماتومان بەسەر کردەوە و پێداویستییەکانیان بۆ دابیندەکەین تاوەکو بتوانین رێگری لە هێرشەکان بکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، داعش ئێستا شەڕی پارتیزانی دەکات و خۆی رێکخستوەتەوە، سودیشیان لەو بۆشاییە وەگرتوە کە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق لە ناوچەکە هەیە.

ئاشکراشیکرد، زۆر ناوچە هێشتا هەر لەژێر دەستی داعشدایەو بەشێوەی پارتیزانی چالاکی تێدا ئەنجام دەدەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×