کەلار.. لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
  2019-12-06       481       
لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: ڕائد کارزان مەجید، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بەئاوێنەی ڕاگەیاند، ئەمشەو هەینی بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا هایلۆکس، لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار شۆفێرەکەی بەسەختی برینداربو، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

وتیشی‌، تیمەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لەڕوداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕوداوەکە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×