كەشناسی: ئەمڕۆو سبەی بارینی بەفرو باران بەردەوام دەبێت
  2019-12-07       689       
ئەمڕۆ شەممە 07/12/2019 بارینی بەفر لە حاجی ئۆمەران. فۆتۆ: راگەیاندنی كەشناسی هەرێمی كوردستان

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمانی ئەمڕۆ(شەممە)و سبەی(یەكشەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستان هەوری باراناوی دەبێت لەگەڵ بەردەوامی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان هەوری باراناوی دەبێت لەزۆربەی كاتەكاندا.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك بەردەوام دەبێت.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە پلەكانی گەرماش لە سەرجەم شارەكانی باشوری كوردستان رو لە نزمبونەوە دەكەن.

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×