تارق حەرب، شاره‌زای
یاسایی ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، ناردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2020 له حكومه‌ته‌وه بۆ
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیارێكی یاساییه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كاربه‌رێكه‌ریش بێت.
ئاوێنە: تارق حه‌رب، شاره‌زای یاسایی ئه‌مڕۆ
شەممە به میدیای رەسمی یەكێتی راگه‌یاند: ناردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ساڵی
2020 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، بڕیارێكی ته‌واو یاساییه،
ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كاربه‌ڕێكه‌ریش بێت.
راشیگه‌یاند:
حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر له‌سه‌رێتی ئه‌و كارانه‌ی كه ماون جێبه‌جێیان بكات و دوایان
نه‌خات بۆ حكومه‌تی نوێ.
وتیشی: به پێی یاسا
بێجگه له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌توانێت پڕۆژه یاساكانی تر دوابخات بۆ ئه‌وه‌ی
حكومه‌تی نوێ ئه‌نجامیان بدات و بیاننێرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
حه‌رب وتیشی: پڕۆژه
یاسای بودجه، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به قوت و ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه‌و زۆر گرنگه
بۆیه نابێت دوابخرێت، چونكه بۆی هه‌یه پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه
بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ده‌ستكاریكردن و دواتر بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،
ئه‌و كات زۆر دواده‌كه‌وێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پڕۆژه یاسای بودجه به جیا
له‌گه‌ڵ هه‌مو یاساكانی تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بۆیه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
دوابخرێت.