2019-12-07   805     
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەسەر روداوەکانی بەغدا بڵاوکردەوە ودەڵێت به نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه له به‌رده‌واميى ڕووداو و توندوتيژييه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراق ده‌ڕوانين.
ئاوێنه: سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردوە ئه‌و كوشتاره‌ى به‌رامبه‌ر به خۆپيشانده‌رانى سڤيل له پردى سنه‌ك و گۆڕپانى خللانى له به‌غدا كرا، تاوانى بێ پاساون و تاوانكاران هه‌ر كێ و له هه‌ر لايه‌نێكه‌وه بن، داموده‌زگا و لايه‌نه به‌رپرسه‌كانى عێراق ده‌بێ بياندۆزنه‌وه و به‌پێى ياسا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
سەرۆکایەتی هەرێم دوپاتی کردۆتەوە خۆپيشاندانى ئاشتيانه و سڤيل، مافێكى ده‌ستووريى ڕه‌وا و پارێزراوه و به هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵكراو نييه ئه‌و زێده‌ڕۆييه له توندوتيژى به‌رانبه‌ر به خۆپيشانده‌ر‌ان به‌كار بێت و بكرێنه ئامانجى ده‌ستڕێژ و هێرشى له‌وجۆره.
سەرۆکایەتی هەرێم راشیگەیاندوە ئه‌ركى هه‌موو لايه‌كه به گيانێكى نيشتمانيى به‌رپرسيارانه‌وه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن تاكو له ده‌ست ده‌رنه‌چێت و پێشهاتى ترسناكتر ڕوونه‌ده‌ن، چيتريش خوێن نه‌ڕژێت و هه‌مووان له چوارچێوه‌ى ياسادا بجووڵێنه‌وه.