حەشدی شەعبی لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان دوور دەخرێتەوە
  2019-12-08       985       

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بە فرمانێک سەرجەم ئەندامانی حەشدی شەعبیی راسپارد لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان نزیک نەبنەوە. 

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حيشدی شەعبی فرمانی بە چەکدارانی سەر بە گرووپە جیاوازەکانی حەشدی شەعبی کردووە کە بەهیچ جۆرێک و لەژێر هیچ ناوێکدا نزیکی گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندن نەبنەوە.

هاوکات فالح فەیاز رایگەیاندووە کە هەر کەسێک لە راسپاردەکان لابدات رووبەڕووی سزای توند و لەکارلابردنی هەر ئەندامێکی حەشدی شەعبی کردووە.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە دوو رۆژ بەر لە ئێستا ژمارەیەک چەکداری نەناسراو کە گوایە سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق و حزبوڵای عێراقن، هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و زیاتر لە ١٦ خۆپیشاندەر گیانی لەدەستدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×