سبەی مووچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت
  2019-12-10       905       

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول بەردەوام دەبێت و سبەینێ موچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت.

ئاوێنه‌: وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردوە ئەمرۆ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت و دوێنێش موچەی  یەکەکانی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە دابەش کرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردوودا وەزیری دارایی دڵنیای دایە فەرمانبەران کە ٣٠ رۆژ جارێک موچە دابەش دەکرێت و هیچ گرفتێک لە دابەشکردنی موچەدا نیە.

موچەی مانگی ئەیلول کە ئێستا دابەش دەکرێت دەیەمین موچەی بێ پاشەکەوتە دابەش دەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×