رۆژانی بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمان، تەنها بە دەنگی کریستیانەکان و پارتی خوێندنەوەی بۆ كرا
  2019-12-10       1179       

ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازە بڕیاری (رۆژانی بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمان) کرد، تەنها بە وەرگرتنی دەنگی کریستیانەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان  خوێندنەوەی بۆ كرا.

ئاوێنه‌: لەم بارەیەوە محەمەد ئیلخانلی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دا.

ئیلخانلی رایگەیاند، تەنها بە وەرگرتنی دەنگی کریستیانەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان توانیویانە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە بریارەکە بکەن.

محەمەد ئیلخانلی وتیشی، ''کاتێک پارتە سیاسیەکانی دیکە دادەنیشن باس لە برایەتی و پێکەوەژیان دەکەن. بەڵام پشتگیری ئەو پرۆژەیاسایەیان نەکرد. لەو حیزبانە دەپرسم، ئایا ئەوە هەڵوێستی سیاسی ئێوەیە؟''.

لەسەر داوای ئازاد کورەچی، سەرۆکفراکسیۆنی لیستی میللەت سیفەتی بە پەلە درایە ێشنیازە بڕیاری (رۆژانی بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمان). داواکارییەکە خرایە دەنگدان و بە کۆی ٥٥ دەنگی پەرلەماتاران پەسەند کرا.

وێڕای ناڕەزاییەکانی فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند کە پێکهاتەی تورکمان پێکهاتەیەکی رەسەنی هەرێمی کوردستانە و داواکارییەکەیان دەنگی پێویستی بەدەست هێناوە. بۆیە لە ماوەی هەفتەیەکدا راپۆرتی بۆ ئامادە دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×