دادگای ئەنقەرە بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی‌ بۆ لەیلا گۆڤه‌ن ده‌ركرد
  2019-12-10       1001       
لەیلا گۆڤه‌ن
به‌تۆمه‌تی‌ پشتگیریكردن له‌پارتی كرێكارانی كوردستان -پەكەكە، دادگای ئەنقەرە بڕیاری زیندانیكردنی بۆ 27 كەسایەتی سیاسی كورد دەركرد كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ لەیلا گۆڤه‌ن، هاوسەرۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی- كه‌جه‌ده‌یه‌.

ئاوێنه‌: دادگای ئەنقەرە ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاریدا كه‌ سه‌ر له‌نوێ دۆسیه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ كوردانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ساڵی 2008 بەتۆمەتی پشتگیریكردن له‌پەكەكەو ئەندام بون لەو حزبه‌دا فەرمانی دەستبەسەركردنیان بۆ دەرچووه‌.

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ دادگا بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ده‌ركردووه‌ لەیلا گۆڤه‌ن، هاوسەرۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتییه‌ كه‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵ له‌زیندان ئازادكرا.

به‌هۆی‌ خراپی‌ باری‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ كە ماوەی 79 رۆژ بو مانی لەخواردن گرتبو دژ بەگۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجەلان، رۆژی‌ 2019/01/25، دادگای توركیا بڕیاریدا لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری هەدەپەو هاوسەرۆكی كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتی، ئازاد بكات.

گۆڤەن لەساڵی 2009 بەتۆمەتی پەیوەندیی بەپەکەکەو ئیمزاکردنی ناڕەزایەتی دژی داخستنی تەلەفیزیۆنی (رۆژ تیڤی ) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکراوو تا ساڵی 2014 لەزیندانەکانی ئەو وڵاتە مایەوەو دواتر ئازاد کرا، گۆڤەن چەند جارێک دەستگیراوه‌و زیندانیی کراوە، نزیکەی پێنج ساڵی تەمەنی لەزیندانەکانی تورکیا به‌سه‌ر بردووه‌. 

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×