بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەكان بدات
  2019-12-11       603       

هەرچەندە بڕگەیەكی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ(چوارشەممە)ی پەرلەمانی عێراق دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام پەرلەمانتارێك بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەری، بەدوری دەزانێت ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساكە بدرێت.

ئاوێنە: بەپێی ئەو بەرنامەی كارەی كە لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق سێ بڕگە لە خۆدەگرێت كە یەكێكیان دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە 50 ماددە پێكدێت.

بەڵام تەها ئەمین، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە میدیای رەسمی حزبەكەی راگەیاندوە، هەرچەندە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای هەڵبژاردن لەكارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا هەیە، بەڵام دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساكە بەدور دەزانین، چونكە تا ئێستا رێككەوتن لەسەر هەندێك بڕگەی نەكراوە.

یەكێك لە بڕگەكەی دیكەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بریتییە لە دەنگدان لەسەر پڕۆژە پێشنیاری هەمواری دوەمی یاسای قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان و هەڵە سەربازییەكان و كردەوە تیرۆریستییەكان.

هەروەها بڕگەكەی دیكە تەرخانكراوە بۆ گفتوگۆی گشتی كە ماوەی 15 خولەكە.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×