یەكێتی بەڕەسمی ناوی بەشێك لەكاندیدە سەركەوتوەكانی بۆ كۆنگرە بڵاوكردەوە
  2019-12-11       2721       

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەڕەسمی ناوی بەشێك لە كاندیدە سەركەوتوەكانی بۆ ئەندامێتی كۆنگرەی حزبەكە راگەیاند كە وردبینی كۆتاییان بۆ كراوە.

ئاوێنە: رزگار عەلی، سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی یەكێتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا بەڕەسمی ناوی بەشێك لە كاندیدە سەركەوتوەكانی بۆ ئەندامێتی كۆنگرەی چوارەمی حزبەكە راگەیاند كە وردبینی كۆتاییان بۆ كراوە.

رزگار عەلی پیرۆزبایی لە كاندیدە سەركەوتوەكان كردوەو هەروەها سوپاسی ئەو كاندیدانەشی كردوە كە سەرنەكەوتون بۆ ئەندامێتی كۆنگرەو "بە گیانێكی هەست كردن بە بەرپرسیارێتییەوە و بە رۆحێكی هەڤاڵانەوە هاوكارمان بون لە سەرخستن و سەركەوتنی پرۆسەكەدا."

سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی یەكێتی جەختی كردۆتەوە كە بە ئەنجامدانی كۆنفرەنسی مەڵبەندەكان "توانیمان بۆ دۆست و نەیارەكانمان بسەلمێنین یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو هێزە گەورەیەیە كە هەمیشە پێشەنگ بوە بە بڕوابون بە ئازادی و دیموكراسی و مافی تاك."

وتوشیەتی"لێرەدا ناوی بەشێك لە كاندیدە سەركەوتوەكان رادەگەیەنین كە وردبینی كۆتاییان بۆكراوە، ڕایدەگەیەنین لە كۆتایدا هیوامانە بتوانین بە هەوڵی هەمومان كۆنگرەیەكی سەركەوتو ببەستین."

ناوی كاندیدە سەركەوتوەكان كە لەلایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی یەكێتییەوە بڵاوكراونەتەوە...

 

 

 

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×