2019-12-12   1094     
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوا له‌سه‌رجه‌م پسپۆران، لێكۆڵه‌ر و هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، به‌هیچ جۆرێك و بۆ هیچ مه‌به‌ستێك سه‌ردانی ئه‌مریكا نه‌كه‌ن.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری له‌سه‌ردانیكردنی هاوڵاتیانی به‌تایبه‌ت كه‌سانی دیپلۆماتکار، لێكۆڵه‌ڕ و زاناكان ده‌دات بۆ ئه‌مریكا و رایگەیاند، ''بارودۆخێكی خراپی سیاسی له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌ئێرانیه‌كان دروستكراوه، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سانی لێكۆڵه‌ر، پسپۆڕ و دیپلۆماتکارەکانمان، بۆیه داوا له‌ئێرانیه‌كان ده‌كه‌ین به‌هیچ جۆرێك سه‌ردانی ئه‌مریكا نه‌كه‌ن ته‌نانه‌ت بۆ به‌شداری له‌كۆنگره‌و كۆنفرانسه‌كانیش''.
ئێران هۆشداریشیداوه له‌وه‌ی، ''ئه‌مریكا به‌هه‌مو جۆرێك دژی ئه‌و تاران ده‌وه‌ستێته‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ گه‌یشتی هاوڵتیانی ئێرانی بە ئەمریکا ده‌ستگیرده‌كرێن''.
مەسعود سلێمانی، زانای ئێران كه له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌یه‌ك به‌شداری له‌كۆنگره‌یه‌كی جیهانی كردبو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتبوه فڕۆكه‌خانه‌ی شیكاگۆ به‌تۆمه‌تی سه‌ردانیكردنی نایاسایی ١٤ مانگ زیندانیكرا، له‌ڕۆژی ٧ی ئه‌م مانگه له‌پرۆسه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕداو به‌رامبه‌ر به‌ئازادكردنی سێ وانگ، سیخوڕی ئه‌مریكی ئازادكرا.
له‌لای خۆشیه‌وه موحسن بهاروند، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كاروباری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌ئێستادا ٢٠ هاوڵاتی ئێرانی له‌زیندانه‌كانی ئه‌مریكادان، ''بێگومان له‌و ژماره‌یه‌ش زۆر زیاتر هه‌یه، به‌ڵام كه‌سوكاری ئه‌و گیراوانه په‌یوه‌ندیان پێوه‌نەكردوین''.