پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئیوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە روداوێكی ئاگركەوتنەوەدا لە هەولێر كوڕو باوكێك سوتاون كە كوڕەكە گیانی لەدەستداوە.
ئاوێنە: هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری ئاڵتون لەهەولێر لە نزیک شارەدێی بنەسڵاوە باوک و کوڕێک لە کاتی تێکردنەوەی گاز لە مۆلیدە سوتان و لە ئەنجامدا کوڕەکە گیانی لە دەست دا و باوکەکەش بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی هەولێر کراوە.
وتیشی،باوکەکە تەمەنی 52 ساڵەو کوڕەکەش 26 ساڵە، ئێستا تەرمەکە لە پزیشکی دادی هەولێرە.