"كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران" دەستلەكاركێشانەوەی لە حزبی دەعوەو دەوڵەتی یاسا راگەیاند
  2019-12-13       1277       

محەمەد شەیاع سودانی، كەسایەتی سیاسی عێراقی كە ناوی وەك كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەهێنرێت، ئەمڕۆ هەینی بەڕەسمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە حزبی دەعوەو ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا راگەیاند.

ئاوێنە: محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ هەینی، لەتویتێكدا رایگەیاند، دەستلەكاركێشانەوەی خۆم لە حزبی دەعوەی ئیسلامی و كوتلەی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رادەگەیەنم.

بەپێی میدیا عێراقییەكان هەواڵی ئەوە هەیە كە كوتلە سیاسییەكان رێككەوتبن لەسەر كاندیدكردنی سودانی بۆ وەگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەجێی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە.

سودانی لەتویتەكەیدا وتوشیەتی"من كاندیدی هیچ حزبێك نیم، ئینتمای یەكەمی من بۆ عێراقە."

پێشتریش محەمەد شەیاع سودانی، لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت یەكێك بو لەو ناوانەی دەوترا كاندید دەكرێت بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵام لەدواییدا كوتلە سیاسییەكان لەسەر كاندیدكردنی عادل عەبدولمەهدی رێككەوتن.

 

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×