هاوپەیمانی فەتح: سەرۆك كۆماری عێراق بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران لەبەردەم ئاستەنگی دەستوریدایە
  2019-12-14       647       

لایەنەكانی عێراق شكستیان هێناوە لە پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیی بۆ كاندیدیكردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ‌.

ئاوێنه‌: هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، هێزە سیاسییەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، شكستییان هێناوە لە پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیی، بە مەبەستی دیاریكردنی كاندیدێك بۆ شوێنگرەوەی عادل عەبدولمەهدی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پێكنەهێنانی گەورەترین كوتلەش گرفت و ئاستەنگی دەستوری لە بەردەم سەرۆك كۆمار دروست دەكات بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران.

هاوپەیمانی فەتح باسی لەوەشكردووە، ئەو كێشەیە بەردەوامی هەیە و ئەگەری ڕێككەوتنی لایەنەكانیش بۆ دروستكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیی لە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زۆر لاوازە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە هاوپەیمانی سائیرون داوای لە كوتلەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە دەستبەرداری مافە سیاسییەكانیان ببن و كاندیدكردنی كەسێك بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران، بەجێبهێلن بۆ شەقامی عێراقی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×