گروپێكی خۆپیشاندەر لە دژی بڕیارێكی حكومەت چەك هەڵدەگرن
  2019-12-14       2086       

بەهۆی فەرمانێكی حكومەت بۆ گرتنی بكوژانی ویسام ئەلعەلیاوی ئەندامی رێكخراوی عەسائیبولەحەق، لە عەممارە گروپێك چەكیان هەڵگرتوە و لە بەشێك لە كۆڵانەكانی شاردا بڵاو بوونەتەوە.

ئاوێنه‌: لە كۆتایی مانگی تشرینی یەكەمدا خۆپیشاندەران لە شاری عەمارە هەڵیان كوتایە سەر ئەو ئۆتۆمبێلە فریا گوزاریەی ویسام ئەلعەلیاوی ئەندامی رێكخراوی عەسائیبولەحەقی تیاب بوو، لە ئەنجامدا لەگەڵ براكەی كوشتیان، ئەوەیش بە تۆمەتی تەقەكردن لەى خۆپیشاندەران كوشتنی چەند خۆپیشاندەرێك.

بەو هۆیەوە حكومەتی عیراق فەرمانی ئەوەی دەركردووە بكوژانی ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی ژمارەیەك لە خۆپیشاندەر دەستگیر بكرێن، لە كاردانەوەشدا شەوی رابردوو، ژمارەیەك چەكدار دژی بڕیارەكە چەكیان هەڵگرتووە و لە بەشێك لە كۆڵانەكانی گەڕەكەی عەمارە لە پارێزگای میسان بڵاو بوونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×