مایك پۆمپیۆ: هەر هێرشێك لەلایەن ئێرانەوە بكرێتە سەر بەرژەوەندییەكانمان لەناو عێراقدا وەڵامان دەبێت
  2019-12-14       1390       

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توند لە ئێران دەكات ئەگەر بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی لە عێراق بكەوێتە مەترسییەوە.
    
ئاوێنه‌: ئەو هەڕەشەیەی پۆمپیۆ دوای ئەو زنجیرە هێرشە موشەكییە دێت كە بەم دواییە كرانە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق.

پۆمپیۆ لە ڕاگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەوەكردووە، باشترە ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و كاربەدەستانی ئێران ئاگاداربكەنەوە هەر هێرشێك لەلایەن ئەو وڵاتە یان هاوبەشەكانییەوە بكرێتە سەر بەرژەوەندییەكانیان لەناو عێراقدا، وەڵامی یەكلایی كەرەوەیان دەبێت.

شەوی چوارشەممە كار بە دەستانی عێراق كەوتنی دوو موشەكییان لە نزیك بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ڕاگەیاند، لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا ئەوە ١٠هەمین هێرشی لەو جۆرەیە كە بكرێتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×