عادل عەبدولمەهدی ره‌خنه‌ لەسزادانی بەرپرسانی حەشدی شەعبی ده‌گرێت
  2019-12-15       1440       

عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی كاتى عیراق دەڵێت لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئیدانەی سزادانی ئەو بەرپرسانەمان كرد لەلایەن ئەمریكاوە كە بەشداریانكردووە لە جەنگی دژ بە داعش و رایگەیاند، ''ئەوانەی ئەمەریکا سزایداون رۆڵی کارایان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش هەبووە''.



ئاوێنه‌: عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، سەرۆکۆنەی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر هەندێک لەکەسایەتییە عێراقییەکان دەکات و جەختیکردووەتەوە، ئەو کەسانەی ئەمەریکا سزای خستووەتەسەریان رۆڵی کارایان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش هەبووە.

عەبدولمەھدی ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان دژی ئەوەن لەلایەن خەڵک و راگەیاندنەکانەوە سووکایەتی بە سەرۆکی وڵاتان بکرێت لە عێراق.

ئەم وتانەی عەبدولمەھدی دوای ئەوە دێت كە ئەمەریكا ناوی چەند سەركردەیەكی حەشدی شەعبی خستە ناو لیستی سزادراوان.

كۆنگرێسی ئەمریكا سەرقاڵی پڕۆژەیەكی نوێیە، بۆ سەپاندنی سزا بەسەر نۆ سەركردەی هێزەكانی حەشدی شەعبی، لە عێراق، جگە لەوەش ئیدارەی واشنتۆن بە نیازە سزای زیاتر بەسەر جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبیدا، بسەپێنێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×