ژمارەیەك كوردی خۆبەخش شەقامەكانی بەریتانیا پاك دەكەنەوە
  2019-12-30       2325       

ئا: کاوە رەش، بەریتانیا

 

لەخۆرئاوای بەریتانیاو لەشاری لیدز، ژمارەیەك  كوردی خۆبەخشكەسەر بەماڵی كوردانی ئەو شارەن، لەماوەی چەند  ڕۆژی ڕابردوداهەستاون بە پاك كردنەوەی ژمارەیەك شەقامی ئەو شارە لە كۆكردنەوەی كاغەزو پلاستیك و قتو پاشماوەی خواردنی سەفەری خەڵكی، كەلەسەر جادەو شەقامەكان بەجێهێلدراون.
‎ڕەوەندی كوردی شاری لیدز، ڕۆژانی پشوی هەفتەو تەنانەت ڕۆژی چەژنی كریسمس، بەردەوام بوون لەپاك كردنەوەی سەنتەری شارو شەقامەكانی ناوچەی هۆنسلێت و بیستۆن. لەو هەڵمەتەدا دەیان زەرفیان پڕكردوە لەخاشاكی بەجێماوی سەرجادە و شەقامەكان.
‎لەگەڵ ئەوەشدا، خۆبەخشانی ماڵی كوردی لەشاری لیدز، لەڕۆژانی چەژنی كریسمس دا، خوارنی بێ بەرامبەریان بەخشیوەتە ئەو بێ لانەو لێ قەوماوانەی شەوان لەسەر شەقامەكانی شار دەخەون.
‎ڕێبوار شارەزووری، كەیەكێكە لەخۆبەخشەكان دەڵێ; بەشێوەێكی ئاسای ئەم جۆرە هەڵمەتانە دەكەین و ئەمە دواین كاری ساڵی ٢٠١٩ بوو،هیوا خوازین ساڵی ٢٠٢٠ گروپەكەمانهەڵمەتی زیاتر ئەنجام. بدات. دواین كارمان پاكردنەوەی ناوچەی هۆنسلێت و موور پارك بو بۆ جادەی دوسبەری تا سەنتەری شار.
‎ڕێبوار شارەزووری  بەڕۆژنامەی Yorkshire evening post ی ڕاگەیاندوە، پێویستە كۆمەڵەو ڕەوەندە جیاوازەكانی شارەكە بەیەكەوە هاوكار بن بۆ پاككردنەوەی شارەكە، تاببێتە شوێنێكی باشترو خۆشتر بۆ هەموولایەك.
‎شیاو باسە خەڵكی بەریتانیاو ڕەوەندی  جیاوازی ئەوووڵاتە بەبەردەوامی لەسەدان شوێن و كاری جیاوازدا، بەشداری كاری خۆبەخشی دەكەن، وەك هاریكاری كردنی خەڵك و دام و دەزگا جیاوازەكانی ووڵات. كوردیش وەك نیشتەجێی بەریتانیاو  نەتەوەكانی دیكە،جێ دەستی دیارە لەكاری بێ بەرامبەرو خۆبەخشی لەو وڵاتە.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×