2020-01-10   4202     
شایان عه‌سكه‌ری، شیرین ئه‌مین
هه‌ردو ژنه په‌رله‌مانتار، شایان عه‌سكه‌ری‌و شیرین ئه‌مین، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران‌و پله باڵاكانی دیكه ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: شایان عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، "رازیبون بەموچەی خانەنشینی بەزیاتر لەدو ملیۆن‌و نیو بۆ سێ ملیۆن دینار ترۆپکی گەندەڵییە، بەتایبەت کاتێک بڕوانامە حسابی بۆ نەکرێت. ئێمە پێشەنگ‌و نوێنەری ھاوڵاتین، ھاوڵاتی چاوەرێی دادپەروەریمان لێدەکەن، بۆیە با ویژدانمان رێ نیشاندەرمان بێت".
ناوبراو جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "تەنھا بەیەک مەرج شه‌ش ملیۆنی خانەنشینی قبوڵ دەکەم گەر ھاتو باوکم موچەی خانەنشینیەکەی لە چوار ملیۆنەوە دەستپێبکات، کە وا نیە، ئەم نمونەیە بۆ ھەموو کەسێک راستە."
ئه‌وه‌شی نوسیوه، "من پەرلەمانتارم بۆیە باسی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتار دەکەم، بەڵام ھەمان شت ڕاستە بۆ موچەی خانەنشینی پلە باڵاکان، بۆ نمونە سەرۆکی ھەرێم، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی حکومەت، وەزیر، دادوەرو... ھتد."
هاوكات شیرین ئه‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، "گەر خۆمان بەنوێنەری خەڵك بزانین دەبێت بەهەمومانەوە خانەنیشینی پەرلەمانتاریی رەتبكەینەوەو بگەڕێینەوە بۆ سەر كاری پێشومان."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت، "من نوێنەری گەلم رازی نابم بەخانەنیشبونم بۆ چوار ساڵی كاركردنم ئێمە دەنگی خەڵكین."
هه‌ڵوێستی ئه‌و دو په‌رله‌مانتاره له‌كاتێكدایه كه پرۆژه یاسای چاكسازیی له‌موچه‌ی خانه‌نشینان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌و بریاره له‌هه‌فته‌ی داهاتودا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت‌و دوای گفتوگۆ‌و ده‌ستكارییكردنی هه‌ندێك بڕگه‌و مادده‌ی، په‌سه‌ند بكرێت.