2020-01-13   2244     
ئا: سه‌ڵاح سالار
1
ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌ی فڕۆكه‌كان له جیهاندا زۆره،
هه‌ندێجار به‌ئه‌نقه‌ست و هه‌ندێجار كێشه‌ی هونه‌ری،
ده‌بێته هۆكاری به‌ربوونه‌وه فڕۆكه‌كانی وڵاتان.
2
قه‌ره‌بووی فڕۆكه‌كان و سه‌رنیشنه‌كانی وه‌ك یه‌ك نین،
له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه و جۆری ڕووداوه‌كه،
گۆڕانكاریی به‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كاندا ده‌هێنێت.
3
گه‌وره‌ترین قه‌ره‌بووی فڕۆكه‌كان به‌م شێوه‌یه بووه:
كاره‌ساتی (لۆكه‌ربی) كه له ساڵی 1988 ڕوویدا،
دوو كه‌سی لیبایی تۆمه‌تباربوون به كاره‌ساته‌كه،
لیبیا 2 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری دایه ئه‌مریكا.
4
ساڵی 2014 فڕۆكه‌یه‌كی مالیزیا كه‌وته خواره‌وه،
فڕۆكه‌كه به 227 كه‌سه‌وه ونبوو، دره‌نگ دۆزرایه‌وه.
قه‌ره‌بووه‌كه‌ی بریتی‌بوو له 720 ملیۆن دۆلار.
5
ساڵی 2015 فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا كه‌وته خواره‌وه،
ئه‌و فڕۆكه‌یه 150 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو.
قه‌ره‌بووه‌كه‌ی بریتی‌بوو له 300 ملیۆن دۆلار.
6
ساڵی 2000 فڕۆكه‌یه‌ك له كه‌نداو كه‌وته خواره‌وه.
143 سه‌رشنینی نه‌ژادی جۆراوجۆری هه‌ڵگرتبوو.
قه‌ره‌بووه‌كه‌ی 16 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار بوو.
7
قه‌ره‌بووی مرۆڤه‌كان به‌گوێره‌ی وڵاتان جیاوازن.
ئه‌مریكایی ده‌گاته 4 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار.
به‌رازیلی ده‌گاته 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار.
كه‌ندایی ده‌گاته 1 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار.
8
ئه‌وروپاییه‌كان تا 1 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلاره.
ئوسترالیایی ده‌گاته 1 ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلار.
مالیزیایی تا 600 هه‌زار دۆلار ده‌ڕوات.
چینی تا 500 هه‌زار دۆلار ده‌ڕوات.