ئەیاد عەللاوی: هەوڵ نادەم ببم بە سەرۆک وەزیرانی عێراق
  2020-01-13       870       

سەرکردەی هاوپەیمانی وەتەنییە لە عێراق ئەیاد عەللاوی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "هەوڵ نادەم ببم بە سەرۆک وەزیران و بەهیچ شێوەیەکیش رکابەری ئەو کەسانە ناکەم کە هەوڵەکانیان لەوبارەوە خستووەتەگەڕ".

ئاوێنه‌: سەرکردەی هاوپەیمانی وەتەنییە، ئەیاد عەللاوی ئەوەشی وتووە "دەستلەکارکێشانەوەم لە ئەندامێتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رای گشتی روونکردووەتەوە"

ئەیاد عەللاوی راشیگەیاندوو "پێشتر خۆم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید نەکردووە و ئەمڕۆش خۆم کاندید ناکەم، ئەو پرسە گەلی عێراق بڕیاری لەسەر دەدات".

رۆژی هەینی رابردوو ئەیاد عەللاوی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران نەیتوانیوە وەک پێوێست مامەڵە لەگەڵ داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بکات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×