حەسەن نەسروڵا: مەسعود بارزانی لەترسا دەلەرزی‌و تۆقی بو كاتێك قاسم سولەیمانی بەهانای هەولێرەوە چو
  2020-01-13       2732       

حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی لەوتەیەكدا بە بۆنەی تێپەڕبونی هەفتەیەك بەسەر كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێراندا، رایگەیاند، هەرێمی كوردستان قەرزاری فەرماندەی فەیلەقی قودسە چونكە هەولێری لە مەترسی داعش پاراست.


ئاوێنە: حەسەن نەسروڵا ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەشێكی وتەكەیدا وتی"قاسم سولەیمانی، لەگەڵ هەندێك لە فەرماندەكانی حزبوڵا، لە سەردەمی هاتنی داعشی تیرۆریست بۆ ناو عێراق، سەردانی پارێزگای هەولێری كرد."
وتیشی"مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەو كاتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكردن لەكاتێكدا كە دەلەرزی، چونكە هەستی دەكرد هێرشی داعش لەسەر دەروازەكان"ی هەولێرە.
ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان وتیشی"هەرێمی كوردستان فەرزاری قاسم سولەیمانییە چونكە هەوڵەكانی ئەو مەترسی داعش لەسەر خاكی هەرێم دورخستەوە."
ئه‌مینداری‌ گشتیی‌ حزبوڵای‌ لوبنان داواشی له‌ بارزانی كرد كه‌ "ده‌بێت دان به‌و هه‌ڵوێسته‌ جوانه‌"ی قاسم سوله‌یمانیدا بنێت و وتی کە ئه‌مڕۆ به‌رپرسیان له‌وه‌ی به‌شێك بن له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له‌پاڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×