2020-01-14   831     
لوقمان غه‌فوور- كه‌ناڵی ئێم پی ئێن
جێف بێزۆس پاره‌ی سێ ده‌قیقه له‌سه‌روه‌ته‌كه‌ی به‌خشییه ئۆسترالیا بۆ هاوكاری لێقه‌وما و چاره‌سه‌ری ئاژه‌ڵه به‌ركه‌وتووه‌كانی ئاگره‌كه‌ی ماوه‌ی رابردوو له ئوسترالیا.
بزۆس به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆن و ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان رۆژی 13 جێنیوه‌ری رایگه‌یاند كه كۆمپانیاكه‌ی 690 هه‌زار دۆلاری به‌خشی بۆ هاوكاری پێویستی ئه‌و زیانه وێرانكارییه‌ی كه ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی رابردوو گه‌یاندویه‌تی به ئوسرالیا. ئه‌و ده‌ڵێت:"دڵمان لای هه‌موو ئوسرالییه‌كانه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره وێرانكه‌ره".
هه‌روه‌ها ئه‌مازۆن به‌ڵێنیدا كه پاڵپشتێكی هونه‌ری حكومه‌ت بكات به‌وه‌ی كه به چ رێگه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كانی فریاگوزاری ئه‌كه‌وێت.
یه‌كێك له مانشێتی بازاره‌كانی ئه‌مڕۆ ئوسترالیا "ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان، چاكخوازی خۆی ئه‌بارێنێت به‌سه‌ر ئاگردا".
بێزۆس یه‌كێكه له ملیاردێره‌كانی جیهان و ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهانه، له یه‌ك ده‌قیقه‌دا كۆمپانیاكه‌ی 230 هه‌زار دۆلار په‌یداده‌كات، هه‌رچه‌نده ئه‌و خاوه‌نی چه‌ند كۆمپانیای میدیای گه‌وره‌یه وه‌ك واشنگتۆن پۆست به‌ڵام هه‌رگیز كۆمپانیاكانی به‌كارناهێنێت بۆ ریكلام بۆ خۆی له‌كاتێكدا ساڵی پار هاوكاری زۆر كاره‌ساتی گه‌وره‌ی كردووه وه‌ك لافاوه‌كه‌ی ئه‌ندۆنیزیا كه دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئاگره‌كه‌ی ئوسترالیا خه‌ڵك گیانی له‌ده‌ستدا.
بەھۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ژمارەیەکی زۆر لە دارستانەکانی ئوسترالیا، 24 كه‌س مردن و 6 ملیۆن هێكتار دار و دره‌خت سوتاو و 500 ملیۆن ئاژه‌ل و زینده‌وه‌ر و باڵنده تیاچووه. ئەمریکا و بەریتانیا دوو دەوڵەت بوون کە بە تیمی فریاگوزاری ھاوکاری ئوسترالیایان کرد.
بێزۆس -55 ساڵ، سامانه‌كه‌ی له ساڵی 2019 گه‌یشتۆته 131 ملیار دۆلار. پیاوێكی سه‌رمایه‌دار و گه‌ردوونی ئه‌مریكییه، خاوه‌ندارێتی میدیا و وه‌به‌رهێنه‌ره. به سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌مازۆن ناسراوه. له ئه‌پرلی ئه‌مساڵ 4%ی پشكه‌كانی گواسته‌وه بۆ سه‌ر ژنه‌كه‌ی دوای 25 ساڵ له ژن و مێردایه‌تی.
بێزۆس له ئه‌لبۆكیرك- ویلایه‌تی نیومه‌كسیكۆ – ئه‌مریكا له دایكبووه، له 1986 كۆلێژی ئه‌ندازیاری كاره‌با و زانستی كۆمپیوته‌ری ته‌واو كردووه. 1994 كۆمپانیای ئه‌مازۆن-ی دامه‌زراندووه و سه‌ره‌تا وه‌ك كۆمپانیایه‌كی ئینته‌رنێت و دواتر فراوانی كردووه بۆ كاری بازرگانی. له ساڵی 2013 رۆژنامه‌ی واشنگتن پۆست ئه‌كرێته‌وه به 250 ملیۆن دۆلاری كاش. چه‌ندین كۆمپانیا و لقی جۆراو جۆری دامه‌زراندووه.