دوایین ئاماری‌ قوربانییەکانی‌ ئەو بەلەمەی‌ پەنابەران کە لەکەناراوەکانی یۆنان ژێرئاوکەوت
  2020-01-14       798       

بەپێی‌ نوێترین ئاماری‌ دەزگای لوتکە بۆ کاروباری‌ ئاوارەو پەنابەران، ژمارەی کوردە بێسەروشوێنبووەکانی روداوی‌ ژێرئاوکەوتنی‌ بەلەمەکەی‌ نێوان کەناراوەکانی‌ یۆنان‌و ئیتاڵیا بۆ 17 کەس بەرزبوەوەو پێدەچێت ژمارەکەش گۆڕانکاریی بەسەردابێت.

ئاوێنە: ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری‌ ئاوارەو پەنابەران لەلێدوانێکی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ١١ی‌ ئەم مانگە بەلەمێکی‌ پەنابەران بە 50 سەرنشینەوە کاتێک دەیویست لەکەناراوەکانی یۆنانەوە خۆی بگەیەنێتە کەناراوەکانی ئیتالیا، نزیک لەدورگەی پاکسوسی یۆنان توشی روداو بو.. ژمارەی کوردە بێسەروشوێنبووەکانی روداوەکە بۆ 17 کەس بەرزبوەوەو پێدەچێت ژمارەکە گۆڕانکاریی بەسەردابێت.

وتیشی‌، "بەمەبەستی هاوکاری‌و هاوئاهەنگی لەخێراتر راپەڕاندنی کاروباری یاسایی‌و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووەکان‌و گەڕانەوەی تەرمی قوربانییەکان پێویستمان بەبەڵگەنامەی عێراقی‌و رونترین‌و نوێترین وێنەی رەنگاوڕەنگی ئەو پەنابەرانەیە". 
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×