شایان عەسکەری‌: موچەی خانەنشینی ئەندام پەرلەمانیی رەتدەکەمەوە
  2020-01-14       1751       
شایان عەسکەری‌
شایان عەسکەری‌، ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان لەفراکسیۆنی‌ گۆڕان ڕایدەگەیەنێت کە موچەی‌ خانەنشینی‌ پەرلەمانتاری‌ ڕەتدەکاتەوەو وەریناگرێت.

ئاوێنە: ئەو پەرلەمانتارە لەڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووه‌، "وەکو ئەندام پەرلەمانی کوردستان-عیراق، موچەی خانەنشینی ئەندام پەرلەمانی رەتدەکەمەوە، وەکو بەشداریکردنێک لەبەدیھێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی موچەی خانەنشینیەکەم بچێتە سەر موچە یان ئیمتیازات یان منحەی کەم ئەندامان یان کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان‌و ئەنفال کراوان‌و راگیراوو زیندانیانی سیاسی یان کەمترین موچەی خانەنشینی."


دەقی‌ رونکردنەوەکە:

ھاووڵاتیانی کوردستان.....
دەنگدەرانی ئازیزم......

بە ناوی خوای گەورە
وَقُل اعْمَلُوا فَسَيَرَى الله عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالمُؤْمِنُون وَسَتُرَدُّونَ إلىٰ عالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِما كُنْتُمْ تَعْمَلُون.( بڵێ کار بکەن خوا و پێغەمبەرەکەی و ئیماندارەکان کارەکانتان دەبینن، دەگەرێنرێنەوە بۆ لای خوا ی زانا بە نەزانراوەکان و پێتان دەڵێ کارەکانتان چۆن بوو).
ھەروەکو چۆن لە کاتی بانگەشە لە دەرگای بەشێکتانم داو بە دەنگمەوە ھاتن، ئێستاش بەرێزتان لە دەرگای منتان داوە بۆ ڕەتکردنەوە یا کەم کردنەوەی خانە نشینی ئەندام پەرلەمانی، گومانتان نەبێ لە بەدەنگەوە ھاتنم بۆ داواکاری بەرێزتان.
لە چوارچێوەی نامەکەی بەرێز کاک نەوشێروان مستەفا، کە دەڵێ خانەنشینی پەرلەمانتاری ھەڵوەشێتەو.
وەلە چوار چێوەی بەرنامەی ھەڵبژاردنی لیستی گۆڕان ١٤٨ بۆ پەرلەمانی کوردستان ٢٠١٨ تەوەری دووەم بڕگەی یەکەم ئامانجە ئابووریەکان خاڵی ٧ : ھەڵوەشاندنەوە، یان ھەموارکردنی ھەموو ئەو یاساو بڕیارە تایبەتانەی پەیوەندیدارن بە سیستمی موچە، خانەنشینی، و ئیمتیازاتی بەرپرس و وەزیرو پەرلەمانتاران، بە جۆرێک داد پەروەری کۆمەڵایەتی تێدا فەراھەم بێت.
وەکو ئەندام پەرلەمانی کوردستان-عیراق، مووچەی خانەنشینی ئەندام پەرلەمانی رەت دەکەمەوە، وەکو بەشداری کردنێک لە بە دیھێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی مووچەی خانە نشینیەکەم بچێتە سەر مووچە یان ئیمتیازات یان منحەی کەم ئەندامان یان کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفال کراوان و راگیراوو زیندانیانی سیاسی یان کەمترین مووچەی خانەنشینی.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×