2020-01-14   514     
کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا لیژنه‌یه‌كی 20 كه‌سی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا.
ئاوێنە: ئەمرۆ سێشەممە، یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەشاری سلێمانی ئەنجامدرا.
دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌کە مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌یه‌كی باڵای 20 كه‌سی له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی به‌ده‌نگدان هه‌ڵبژێردران بۆ ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار بكه‌نه‌وه.
وتیشی، لیژنه‌كه ده‌بێت له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌دا په‌یڕه‌وی ناوخۆ هه‌موار بكاته‌وه‌و دواتر له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تیدا بخرێته‌ڕو بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.