2020-01-14   535     
رێكخراوەکانی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان یاداشتێک ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکەن‌و داوا دەکەن په‌رله‌مان یاسایی ئیمتیازی شه‌هیدان تیكه‌ڵی پرسی چاكسازیی نه‌كات.
ئاوێنە: لەبەشێکی یاداشتەکەدا ئەو ڕێکخراوانە داوا دەکەن، "په‌رله‌مانی كوردستان یاسایی ئیمتیازی شه‌هیدان تیكه‌ڵی پرسی چاكسازdی نه‌كات. بڕینی موچه‌ی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان لای ئێمه هێڵی سوره‌و قه‌بوولی ناكه‌ین."
ده‌قی یاداشته‌كه:
ئێمه وه‌ك كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وێڕای ده‌ستخۆشیمان له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ده‌نرێن بۆ پاككردنه‌وه‌ی لیستی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به‌ڵام نیگه‌رانین له‌وه‌ی كه له به‌شی دووه‌می یاسای چاكسازی له مادده‌ی دووه‌م و خاڵی سێیه‌م هاتووه:
له‌كاتی مردن یان بڕینی مافی دارایی سه‌رجه‌م میراتگرانی شه‌هیدان یان ئه‌نفالكراوان و قوربانیانی جینۆساید كه بۆ له‌مه‌ودوا به گوێره‌ی یاسای خانه‌نیشینی به‌ركار ئه‌و میراتگریه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، ئه‌و مافه داراییه كۆتایی پێدیت و ناگوازرێته‌وه بۆ كه‌سانی دیكه.
ئه‌و مادده‌یه پیچه‌وانه‌ی یاسایی ژماره(٩) ماف و ئیمتیازی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون كه له ساڵی ٢٠٠٧ ده‌رچووه و یاسای هه‌موراكراوی ژماره(٧) ساڵی ٢٠١٣ یه، وه به جێبه‌جیكردنی هه‌زاران خیزان له كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان مووچه‌كانیان ده‌بڕدرێت، بۆیه ئێمه له‌و رێكخراو و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كه‌له خواره‌وه ناومان هاتووه داواكاری:
-په‌رله‌مانی كوردستان یاسایی ئیمتیازی شه‌هیدان تیكه‌ڵی پرسی چاكسازی نه‌كات.
- نابێت ئه‌و بڕگه‌یه له یاسایی چاكسازی ده‌نگی بۆ بدرێت.
دواجار ده‌ڵێین بڕینی مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لای ئیمه هێلی سوره و قه‌بوولی ناكه‌ین.
1-رێكخراوی منداڵه ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه
2- كوردستان بێجینۆساید
3- رێكخراوی چیرۆكه‌كانی ئه‌نفال
4-تۆڕی هاوپه‌یمانی رێكخراوه كوردستانییه‌كان بۆ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی
5- تۆڕی ئایكان بۆ نه‌هێشتنی چه‌كی ناوكی
6- رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كۆكوژ
7- هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری
8- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید- چاك كوردستان
9- رێكخراوی مانه‌وه بۆ شه‌هید و ئه‌نفال
10-رێكخراوی چاوی ئه‌نفال
11-رێكخراوی چوارده‌ی چوار
12-رێكخراوی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر
13- رێكخراوی ناسنامه
14-كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی كار له پرسی ئه‌نفال
15-رێكخراوی زیندانیانی ئه‌نفال له گه‌رمیان