سەدر داوای خۆپیشاندانی یەك ملیۆنی دەكات بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا
  2020-01-14       656       

موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر داوا دەكات لایەنگرانی خۆپیشاندانێكی یەك ملیۆنی ئەنجام بدەن بەمەبەستی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق.

ئاوێنه‌: سەرکردەی رەوتی سەدر لەبەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات "ئاسمان، خاک و سەروەری عیراق لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە پێشێلکراوە".

سەدر روو لە خۆپیشاندەران دەکات و دەڵێت "دڵنیام ئێوە بۆ هەموو لایەکی دەسەلمێنن ملکەچی بۆ ئەمریکا نانوێنن و تەنها بۆ خودا ملکەچ دەبن."

دەشڵێت "لەسەر ئێمەیە لەمەودا لە پێناوی پاراستنی سەروەری عێراق و گەلەکەی،  بەگژداچونەوەی جەماوەری و سیاسی و پەرلەمانی ئەنجام بدەین".


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×