بڕیاردرا پرۆسەی دامەزراندن لە پەروەردەی کەرکوک رابگیرێت
  2020-01-14       368       
بەهۆی ناڕەزایی كوردو توركمان لەو پشكەی بۆیان دیاریكراوە لە دامەزراندنی مامۆستایانی كەركوك، بڕیاردرا پرۆسەی دامەزراندنەكە رابگیرێت تا ئەوكاتەی وردبینی زیاتری بۆ دەكرێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ ١٤-١-٢٠٢٠، لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەگەڵ نوێنەرانی كەركوك كۆبووەوە بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی بەهۆی راگەیاندنی دامەزراندنی ٢٨٠٠ دەرچووی پەروەردەی كەركوك دروستببوو.

لە كۆبوونەوەكەدا، كە بە سەرپەرشتی بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، بڕیاردرا پرۆسەی دامەزراندنی ئەو دەرچووانە رابگیرێت و وردبینی زیاتر لە كەیسی دامەزراندنەكە بكرێت.

لەدوای بڕیاری دامەزراندنی ٢٨٠٠ دەرچووی پەروەردەی كەركوك و دابەشكردنی پشكی دامەزراندنەكە بەسەر هەرسێ پێكهاتەكەی ئەو شارە، بەشێویەك كە عەرەب پشكی ٦٠% و كورد ٢٥% و توركمانیش ١٥%ی بەردەكەوێت، ناڕەزایی كوردو توركمانی لێكەوتەوە، بەو پێیەی ستەمیان لێكراوەو رێژەیەكی كەمی دامەزراندنیان پێدراوە، لە بەرامبەردا پشكی شێری دامەزراندنەكە بەر پێكهاتەی عەرەب كەوتووە.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×