پۆمپیۆ: پلانی هێرشی نوێمان هەیە بۆ سەر ئێران
  2020-01-18       3058       
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند'' لە پێناو ئەوەی ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت لە ئێستا پلانی چەند هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران تاوتوێ دەکەین''.

ئاوێنه‌: مایک پۆمپیۆ لەمیانەی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی ڕادیۆی (Hewitt )، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد''بیریان لە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کردووەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە ئێران بکەن لەوەی بتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت''.

پۆمپیۆ لە وەڵامی پرسیاری ''ئایا پێویست دەکات لە بەرامبەر هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر خاکی وڵاتانی دیکە هێرش بکرێتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران؟'' ڕایگەیاند ''ئەو پرسیارێکی زۆر گرنگە کە بۆ ماوەیەکی زۆر بیرمان لێکردووتەوە. سەرۆک ترەمپ جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت ئێران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. ئێران لای خۆیەوە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەوان بە نیازی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نین. بەڵام ئێمە پلانمان داناوە بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لە ڕاستی ئەو بانگەشانە. ئێمە هیچ کات ڕێگە نادەین ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×