وه‌زیری گواستنه‌وه‌و
گه‌یاندنی هەرێم ئاماژه به كاری كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه ده‌كات و باس له‌وه
ده‌كات نوسراویان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی كارتی مۆبایل كه‌م بكرێته‌وه.
ئاوێنە: ئانۆ عیدۆ عه‌بدۆکا، وه‌زیری گواستنه‌وه
و گه‌یاندنی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپه‌ڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی وت"نوسراوێکیشمان
ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کردوه، تا ئه‌وانیش بۆ وه‌زاره‌تی
گواستنه‌وه و گه‌یاندنی عێراقی بکه‌ن، بۆئەوەی بڕی پاره‌ی کارتی مۆبایلی هه‌ر سێ
كۆمپانیای كۆڕه‌ك و زین و ئاسیاسێڵ که‌م بکرێته‌وه، که کاتی خۆی به بڕیاری ئه‌و
به‌ڕێزانه له به‌غدا، له ساڵی ٢٠١٥، زیاد کراوە."
وتیشی"ئه‌و
کۆمپانیایانه‌ی که شه‌قامه‌کان بۆ هێڵی ئینته‌رنێت هه‌ڵده‌که‌نن، داوامان کردوه
ته‌نسیق له‌گەڵ شاره‌وانی و پارێزگاکان بکه‌ن و له‌سه‌ر خه‌ت بن، تا کاری خۆیان
بکه‌ن و ده‌بێ کاره‌کان به‌فه‌رمی بن."
راشیگه‌یاند"هه‌ندێک
لێکۆڵینه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر چه‌ند کۆمپانیایه‌کی گواستنه‌وه، چاوه‌ڕوانی لێکۆڵینه‌وه
و ده‌ره‌نجامه‌کان ده‌که‌ین، تا كه‌یسه‌كانیان یه‌كلابكرێته‌وه."