2020-01-22   1191     
كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ركرد كه به‌شداری خۆپیشاندانی رۆژی هه‌ینی له دژی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند "هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی بكاته‌سه‌ر موڵكوماڵی گشتی و تایبه‌تی و چه‌ك هه‌ڵبگرێت له ئێمه نییه".
ئاوێنە: ساڵح عێراقی، كه‌سایه‌تی نزیك له موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا خۆپیشانده‌ران ئاگادار ده‌كاته‌وه "هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی بكاته‌سه‌ر (شۆڕشگێڕانی تشرین) له ئێمه نییه ته‌نانه‌ت به وشه‌یه‌كیش بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "هه‌ر كه‌سێك لایه‌نی ئیتنی و نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربازی و ئاینی ئاشكرا بكات و له داگیركه‌ر بترسێت و به گه‌نده‌ڵی رازی بێت، له ئێمه نییه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هه‌ر كه‌سێك سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عیراقی نه‌وێت و دژی یه‌كگرتوویی گه‌ل و خاكی عیراق بێت و فیتنه و ده‌نگۆ بوروژێنێت و ده‌ستدرێژی بكاته‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان، له ئێمه نییه".
ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی نزیك له ره‌وتی سه‌در جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "میلیشیا رێكنه‌خراوه‌كان له‌وان نین و نایانه‌وێت له خۆپیشاندانه‌كانیان بوونیان هه‌بێت".
له ماوه‌ی رابردوودا موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی عێراق كرد و رایگه‌یاند كه "ئاسمان و خاكی عێراق سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزی داگیره‌وه ده‌به‌زێنرێت"، داواشی له هاوڵاتیانی عیراق كرد كه خۆپیشاندانێكی ملیۆنیی یه‌كگرتووی ئاشتیخوازانه ساز بكه‌ن و تیایدا ئیدانه‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و پێشێلكردنی خاكی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه بكه‌ن.
بڕیاره خۆپیشاندانه‌كه رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 24ی كانوونی دووه‌می 2020 له سه‌عات 9ی به‌یانی له به‌غدای پایته‌خت ده‌ستپێبكات.