دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا پەراوێزی كۆڕبەندی ئابوری جیهان لە داڤۆس، رایگەیاندوە، ئێمە قەرزاری گەلی كوردستانین.
ئاوێنە: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی پشنیوەڕۆی ئەمڕۆی نێوان دۆناڵد ترەمپ و نێچیرڤان بارزانی خستەڕو.
بەپێی راگەیەندراوەكە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و په‌ره‌پێدانيان به‌تايبه‌تى له بوارى هاريكاريى وزه‌دا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و چۆنيه‌تيى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى، ره‌وشى ناوچه‌كه به‌گشتى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌و دۆخى سووريا، تاوتوێ كران.
هەر بەگوێرەی رەاگەیەندراوەكە دۆناڵد تریمپ سه‌رۆكى وڵاته يه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ريكا گه‌لى كوردستانى به گه‌لێكى مه‌زن وه‌سف كرد‌و وتى: ئێمه قه‌رزارتانين. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى ئه‌مه‌ريكاى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه له تێكشاندنى داعش و پاراستنى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستان دوپات كرده‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به ناوى گه‌لى كوردستانه‌وه، سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆك ترامپ و ئه‌مه‌ريكا دوپات كرده‌وه بۆ پشتگيرييان له هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هێشتا تيرۆر له ناوچه‌كه مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه، بۆيه گرنگه هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له ئه‌ركه‌كانى به‌رده‌وام بێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له ڕاپه‌ڕينى نه‌وه‌د و يه‌كه‌وه تا ئازاديى عێراق و قۆناغه‌كانى دواى ساڵى 2003 و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له بنياتنانه‌وه‌ى عێراقى تازه پێشكه‌ش كرد و خواستى هه‌رێمى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا له بواره جياكاندا نيشان دا.