ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەیڕەوی "پیادەکردنی پیشەی ژمێریاریی و وردبینی" پەسەندکرد
  2020-01-22       1054       

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیڕەوی "پیادەکردنی پیشەی ژمێریاریی و وردبینی لە هەرێمی کوردستان" پەسەندکردو مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانیش رایگەیاند"پێویستە دامەزراوەکانی حکومەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بەشێویەکی پیشەییانەو لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەکاندا وردبینی تەواو لە ژمێریارییەکانیاندا بکرێت."

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/١/٢٠٢٠ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لە دەستپێکی کۆبونەوەکەدا ، پڕۆژەی پەیڕەوی "پیادەکردنی پیشەی چاودێری و وردبینی ژمێریاریی لە هەرێمی کوردستان – عێراق" خرایەڕو کە تایبەتە بە پیشەی ژمێریاریی یاسایی کە کاری وردبینی لە بودجەی کۆمپانیاکان دەکەن بەمەبەستی رێکخستنەوەی باج.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە وەک بەشێک لە هێڵە گشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چاکسازیکردن لە داهات و بۆ رێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە دانى باج و رەسمی گومرگی کە بەشێکی داهاتی گشتی پێکدێنن، هەروەها لە پێناو گەیشتنی فەرمانگەکانی باج و گومرگ بە زانیاریی دروست سەبارەت بە داهاتی پڕۆژەکانی باجدەران، پێویستە دامەزراوەکانی حکومەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بەشێویەکی پیشەییانەو لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەکاندا وربینی تەواو لە ژمێریارییەکانیاندا بکرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابوری لەپێناو ئاسانکاریکردن لە کاروباری باجدا. هەروەها پەیمانگای باڵای پێگەیاندنی ژمێریار و وردبینانیش بخرێتە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی، بۆ پێگەیاندنیان بەشێوازێکی ئەکادیمیانەو بەپێی پێوەرە زانستییەکان.

دوای گفتوگۆکردن دەربارەی پڕۆژەی پەیڕەوەکە، ئەنجومەنی وەزیران بەکۆی دەنگ پەسەندی کرد.

ئەنجومەنی وەزیران لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبونەوەکەدا ، جەختی کردەوە لە سەر بەکارهێنانی موڵک و ماڵی دەوڵەت و ئوتۆمبێلەکانی حکومەت لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکان بە جۆرێک کە تەنیا لە خزمەتی بەرژەوەندیی گشتیدا بێت و، لە کاتی مامەڵەپێکردنیشیان رەچاوی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت بکرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×