2020-01-26   3381     
بانکێکی حکوومی ڕایگەیاند، بە مەبەستی درووستکردنی خانوو لەسەر زەویی نیشتەجێبوون، بڕی پەنجا ملیۆن دینار بە قەرز دەدەن.
ئاوێنه: بە پێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین کە بانکێکی سەر بە حکوومەتی عێراقە، بڕیار دراوە کە بڕی پەنجا ملیۆن دینار بە هەر کەسێک بدەن وەک قەرز کە داوای بکات و لە هەمان کاتدا پارچە زەوییەکی نیشتەجێبوونی هەبێت کە بە ناوی خۆی تۆمار کراوە، جا بە تەنیا بە ناوی خۆی تۆمار کرابێت یانیش بە هاوبەشی لەگەڵ کەسانی دیکەدا زەوییەکە تۆمار کرابێت.
مەرجی ئەوەش دانراوە کە تاپۆی زەوییەکە تازە دەرکرابێت و لە لایەن فەرمانگەی تۆماری خانووبەرەی تایبەتمەندەوە پشتڕاست کرابێتەوە، تاوەکوو دواتر بتواندرێت بۆ بەرژەوەندیی بانکەکە بخرێتە ڕەهنەوە.
یەکێکی دیکە لە مەرجەکان ئەوەیە کە ئەو کەسەی داوای وەرگرتنی قەرزەکە دەکات، نەخشەی خانوو و مۆڵەتی درووستکردنی خانووەکە بە ناوی قەرزکەرەکە پێشکەش بکات، بەڵام ئەوە ئاشکرا نەکراوە کە لە چەند ساڵدا دەبێت سەرجەمی قەرزەکە بگەڕێندرێتەوە.
بانكهكه روونكردنهوهی زیاتری نهداوه ئایا هاووڵاتیانی ههرێمی كوردستانیش دهگرێتهوه یان تهنها بۆ ناوچهكانی دیكهی عێراقه.