رێواز فایه‌ق: خاڵی سەرەکی بەرنامەی کاری کۆبونەوەی پەرلەمان شایستەی دارایی جوتیاران ده‌بێت
  2020-01-28       1072       
رێواز فایه‌ق

رێواز فایه‌ق جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ شایستەی داراییه‌كانی‌ جوتیارانی کوردستان خاڵی سەرەکی بەرنامەی کاری کۆبونەوەی داهاتوی‌ پەرلەمانی کوردستان دەبێت.

ئاوێنه‌: رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، شایستەی دارایی جوتیارانی کوردستان کە بەری ڕەنج‌و ماندوبونی ساڵانەیانە لەسەر زەوییە کشتوکاڵیەکانیان، خاڵی سەرەکی بەرنامەی کاری کۆبونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی بەرواری ۳٠ـ۱ـ۲٠۲٠ی پەرلەمانی کوردستان دەبێت.

ئه‌و ده‌ڵێت، "بڕیاری ئەو کۆبونەوەیە وەڵامدانەوەیە بەداواکارییەکی نوێنەری ئەو جوتیارانەی کە ڕۆژی دوشەممە بەرواری ۲۷ـ۱ـ۲٠۲٠ لەتەلاری پەرلەمان پێشوازیمان لێکردن‌و بەئامادەبونی لیژنەی کشتوکاڵ بەڵێنمان پێدان کە هەرچیەک لەدەسەڵات‌و دەستڕۆیی پەرلەمان بێت بۆ گێڕانەوەی مافی جوتیاران درێغی ناکەین."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×