2020-01-28   1711     
ئهندامێكی پهرلهمانی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه ئەو ھاوڵاتیانەی لەپرۆژەکانی شاری نیشتەجێبوننو قەرزی پرۆژەکانی نیشتەجێبونیان لایە، قەرزی کەڵەکەبویان لایەو نهیانداوتەوە لەڕۆژی ھەڵگرتنی پاشەکەوت لێیان وەردەگیرێتەوە.
ئاوێنه: عهلی حهمه ساڵح، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان لهڕونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاندووه، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان لە٢٠٢٠/٦/١ کۆمپانیا بۆی نیە پارەی زبڵ و خاشاک و ئاو بەناوی خزمەتگوزرای وەربگرێتو کارەبای مۆلیدەی نێو پرۆژەکەش بەنرخێکی جێگیر دەفرۆشرێت.
راشیگهیاندووه، ھەر کەسێک یەکەیەکی نیشتەجێبون بفرۆشێت یان بکڕێت ھیچ بڕە پارەیەک ناداتە خاوەنی پرۆژە، کەپێشتر وەردەگیرا.
ناوبراو ڕونیدهكاتهوه كه ئەوانەی قەرزی پرۆژەکانی نیشتەجێبونیان لایە، قەرزی کەڵەکەبویان لایەو نهیانداوتەوە لەڕۆژی ھەڵگرتنی پاشەکەوت لێیان وەردەگیرێتەوە، لەغرامەکان دەبەخشرێن تاوەکو کاتی لادانی پاشەکەوت.
عهلی حهمه ساڵح راشیگهیاندووه، ئەو سومەندانەی ٨٠٪ نرخی یەکەکانیان وەرگرتوە ماوەی دانەوەی قەرزەکانیان لە ١٠ ساڵەوە دەکرێتە ٢٠ ساڵ..