لیستی ئەو وڵاتانە کە خاوەنی زۆرترین گەشتیارن
  2020-02-11       895       
رێکخراوی گەشتیاریی جیهانی (UNWTO) رایگەیاند، ساڵی ٢٠١٩ فەڕەنسا میوانداری ٩٠ ملیۆن گەشتیار کردووە و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لە لیستی ئەو وڵاتانە کە خاوەنی زۆرترین گەشتیارن.

ئاوێنە: بەپێی زانیاریی رێکخراوی گەشتیاریی جیهانی UNWTO لیستی ئە و وڵآتانەی بڵاوکردەوە کە زۆرترین گەستیار روویان تێکردووە و لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدا فەڕەنسا هاتووە بە ٩٠ ملیۆ گەشتیار.

هاوکات ئیسپانیا لە پلەی دووەم هاتووە بە ٨٣.٨ ملیۆن گەشتیار. بەپێی زانیاریی رێکخراوەکە، ویستی گەشتکردن بۆ وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست زیادی کردووە و بەو پێیەش ئۆزبەکستان، ئازەربایجان و کازاخستان چوونەتە نێو لیستی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین گەورەبوونی گەشتیارییان بەخۆوە بینیوە.

هەریەکە لە هۆنگ کۆنگ و ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩ رووبەڕووی کەمبوونەوەی رێژەی گەشتیاری بوون بە رێژەی لەسەدا ٢٨،٨ و لەسەدا ١،٣. شایەنی باسە تورکیا لە ریزبەندەکەدا لە پلەی حەوتەم دایە بە ٥٢،٥ ملیۆن گەشتیار.

لیستەکە بەو شێوەیە خوارەوەیە:-

فەڕەنسا: ٩٠،٢ ملیۆن
ئیسپانیا: ٨٣،٨ ملیۆن
ئەمریکا: ٧٨،٧ ملیۆن
چین: ٦٧،٥ ملیۆن
ئیتاڵیا: ٦٤،٦ ملیۆن
تورکیا: ٥٢،٥ ملیۆن
مەکسیک: ٤٤،٩ ملیۆن
تایلاند: ٣٩،٧ ملیۆن
ئەڵمانیا: ٣٩،٤ ملیۆن
ئینگڵتەڕا: ٣٦،٩ ملیۆن
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×