شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی دوو مشك
  2020-02-13       789       
واشنگتۆن پۆست نووسیویه‌تی "بۆ به‌دبه‌ختی شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ له‌ شوێنێكی گشتی و وێستگه‌ی میترۆ له‌له‌نده‌ن، كه‌ نه‌ك له‌نێوان دوو ئینسان رویدا به‌ڵكو له‌نێوان دوو مشك بوو، كه‌ وایكرد بچێته‌ مێژووه‌وه‌".

ئاوێنە - لوقمان غه‌فوور: "شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی وێسگه‌" ناونیشانی فۆتۆیه‌كی (سام رۆڵی) یه‌ كه‌ "دوو مشك" نیشانده‌دات له‌ وێستگه‌یه‌كی میترۆ شه‌ڕیانه‌ له‌سه‌ر پاشماوه‌ی خۆراكی یه‌كێك له‌ رێستورانته‌كانی میترۆی له‌نده‌ن، و به‌م فۆتۆیه‌ش خه‌ڵاتی لۆمیكس-ی باشترین فۆتۆی ساڵی، ژیانی ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كانی، له‌لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی له‌نده‌ن-ه‌وه‌، پێبه‌خشرا.

بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ دوای ده‌ستنیشانكردنی 25 فۆتۆ دێت له‌ كێبڕكێكه‌ كه‌ له‌ 100 وڵاته‌ 48 هه‌زار فۆتۆی ساڵی 2019 پێشكه‌ش كرابوو. دوا واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر فۆتۆكان رۆژی 4ی فێبریوه‌ری بوو كه‌ شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی دوو مشك 28 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌.

سام رۆڵی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:"خۆشحاڵم به‌م بردنه‌وه‌یه‌، هه‌موو خه‌ونی ژیانم ئه‌وه‌ بووه‌ له‌ كێبڕكێیه‌كی وه‌هادا براوه‌ بم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ فۆتۆكه‌ی من له‌ ژیانێكی مۆدێرندا چركاوه‌ كه‌ پێشبینی نه‌كراو بووه‌ رووبدات"

میكایل دیكسۆن به‌رێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی له‌نده‌ن به‌ واشنگتۆن پۆست-ی وتووه‌ كه‌ فۆتۆكه‌ی سام داستانێكی بێوێنه‌ی ژیانی ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كانی خستۆته‌ڕوو له‌ ژینگه‌یه‌كدا كه‌ ئینسانه‌كان باڵاده‌ستن تێیدا.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×