لەدەریای عەرەب سوپای ئەمریكا دەستی بەسەر كۆمەڵێك چەكی ئێرانیدا گرت
  2020-02-14       973       

سوپای ئەمریكا رایگەیاند، كەشتییەكی سەربە هێزە دەریاییەكانیان دەستی بەسەر كۆمەڵێك چەكدا گرتوە كە پێیان وایە "دروستكراو"ی ئێران بن كە پێكدێن لە 150 موشەكی دژە تانك و سێ موشەكی زەمین بە ئاسمان.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، سوپای ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، كەشتی نۆرمادی رۆژی یەكشەممەی رابردو دەستیان بەسەر كەشتییەكی چارۆكەداردا لەنێو دەریاری عەرەب گرتوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەو چەكە دەستبەسەرداگیراوەی نێو كەشتییەكە پێكدێن لە 150 موشەكی دژە تانك لەجۆری "دەهلاوی" كە ئەوەش تەقلیدی ئێرانی موشەكی روسی جۆری كۆرنیتە."

وتوشیەتی"ئەو چەكانەی دیكە كە لەنێو كەشتییە چارۆكەدارەكەدا دەستیان بەسەردا گیراوە لە دیزاین و دروستكراوی ئێرانن و پێكدین لە سێ موشەكی زەمین بە ئاسمان."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو چەكانەی دەستیان بەسەردا گیراوە هاوشێوەی ئەوانەن كە كەشتییەكی جەنگی ئەمریكا لەمانگی تشرینی دوەمی رابردودا دەستی بەسەرداگرتن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×