دۆناڵد ترامپ،
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند؛ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌یان
له‌سوریا كۆنترۆڵ كردۆته‌وه كه رۆژانێك له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی دعشدا بون. ئه‌وه‌ش
پێچه‌وانه‌ی لێدوانی فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌سه‌ده‌یه كه رایگه‌یاندبو، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی
دوامۆڵگه‌ی داعش هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌خایه‌نێت.
ئاوێنه: به‌پێی
هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، دۆناڵد ترامپ، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لێدوانێكدا بۆ
رۆژنامه‌نوسان له ویلایه‌تی ئالاسكا رایگه‌یاندوه كه وه‌ك ده‌زانن پێشتر وتمان
له‌سه‌دا 90 و پاشان له‌سه‌دا 92ی ئه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعشدا بو كۆنترۆڵكراوهتهوه،
"ئێستا له‌سه‌دا سه‌دی ئه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستی خه‌لافه‌تدا بو، كۆنترۆڵمان
كردۆته‌وه."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مه‌زڵوم كۆبانی، فه‌رمانده له هێزه‌كانی سوریای
دیموكرات له‌لێدوانێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاندبو"ئێمه دوای هه‌فته‌یه‌كی دیكه
سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر داعشدا راده‌گه‌یه‌نین."