2020-02-25   1351     
ئیرەج حەریرچی
یاریدەدەری وەزیری تەندروستی ئێران توشبونی خۆی به‌ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشكرا كرد‌و ڕایگه‌یاند، ئەم ڤایرۆسە دیموکراته‌و بەرپرس‌و کەسی ئاسایی ناناسێت.
ئاوێنه: به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له‌تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردۆته‌وه، ئیرەج حەریرچی، یاریدەدەری وەزیری تەندروستیی ئێران ده‌ڵێت، لەدوێنێوە تای هەبووه‌و پشکنینی سەرەتایی بۆ کراوه‌و دواتر ده‌ركه‌وتووه كه توشی ڤایرۆسه‌كه بووه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه، "لەدوێنێ شەوەوە لەشوێنێکی تایبه‌تم‌و خۆمم دابڕیوە له‌كه‌سانی نزیكم... دەرمان وەردەگرم‌و بەگشتی دۆخم باشە. کەمێک داهێزران‌و تام هەیە، هیوادارم کەمببێتەوە".
یاریدەدەری وەزیری تەندروستیی ئێران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئەم ڤایرۆسە دیموکراتەو بەرپرس‌و کەسی ئاسایی ناناسێت. ئه‌و ده‌ڵێت، "شکست بەکۆرۆنا دەهێنین".