كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی باشوری كوردستان
  2020-02-26       885       

كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئاسمانی ئەمڕۆ(چوارشەممە)و سبەی(پێنجشەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستان لەنێوان هەور و نیچمەهەوردا دەبێت و پلەكانی گەرماش تاڕادەیەك بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاسمانی ئەمڕۆی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و كەركوك هەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانێكی كەم لەهەندێك ناوچەدا بەتایبەتی لەكاتەكانی بەیانی، پاشان ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و كەشەكە جێگیردەبێتەوە.

هەرچی ئاسمانی دهۆكە ئەمڕۆ هەور دەبێت و پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

كەشناسی هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لەهەولێر 16، لەسلێمانی 14، لە دهۆك 18و لە كەركوك 17 پلە دەبێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی پێنجشەممە، كەشناسی پێشبینی كردوە ئاسمانی پارێزگاكانی باشوری كوردستان نیچمە هەور بێت.

هەروەها پێشبینی كردوە سبەی پلەكانی گەرما یەك تا دو پلە بەرزببنەوە بە شێوەیەك بەرزترین پلەی گەرما لەهەولێر 17، لەسلێمانی 15، لە دهۆك 19و لە كەركوك 19 پلە بێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×