تاقیكردنەوەكانی تیۆری و پراكتیكی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان راگیران ئەوەش بۆ پارێزگاریكردن لە تەندروستی هاوڵاتیان.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەچوارچێوەی رێنماییە گشتییەکانی تەندروستیداو بۆ پارێزگاریکردن لەتەندروستی ھاوڵاتیان، بەرێوەبەرایەتییەكەیان بڕیاری دا بە ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی تیۆری و پراکتیکی مۆڵەتی شۆفێری بۆ كاتێكی نادیار.
وتوشیەتی"دواكارین فێرخوازان بۆ ئهو مهبهسته ئاگادار بن و له بڕیاری دهستپێكردنهوهی تاقێكردهوهكان ئاگاداریان دەکەینەوە."
هاتوچۆی گەرمیان وتوشیەتی"ههروهها نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری دهبێت وانه تیۆرییەکانی ناو ھۆڵەکان رابگرن تا لهداهاتودا ئاگادار دهكرێنهوه."