یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە یۆنان تۆمارکرا
  2020-02-26       623       
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بڵاودەبێتەوە و لە ئێستادا زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپای گرتووەتەوە، دوای هەریەک لە وڵاتانی نەمسا و سویسرا و کرواتیا یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی یۆناندا تۆمار کرا.

ئاوێنه‌: سۆتیریس چیۆدراس نوێنەری وەزارەتی تەندرووستی یۆنان ڕایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەمە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژنێکی تەمەن ٣٨ ساڵدا تۆمار کرا کە ئەو ژنە سەردانی باکوری ئیتاڵیای کردبوو، وە لەوێوە گەڕابووەوە بۆ یۆنان.

بەو شێوەیە ژمارەی ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیدا تۆمارکراوە ٤٠ وڵاتی تێپەڕاند. پسپۆڕانی بواری تەندرووستی پێیان وایە زۆربەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاستەوخۆی پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئیتاڵیادا هەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×