ئەحمەد سەفار: هۆكاری رەوانە نەكردنی موچە لەلایەن بەغداوە ئیدارییە نەك سیاسی
  2020-02-27       1246       

ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند، هۆكاری رەوانە نەكردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە، ئیدارییە نەك سیاسی.

ئاوێنە: ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ پینجشەممە، بە میدیای یەكێتی راگەیاند: هۆكاری ڕەوانە نەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغدادوە، كە بڕەکەی نزیكەی (٤٥٠) ملیار دینارە، ئیدارییە نەك سیاسی.

وتیشی؛ گرفتەكە بەهۆی چەند ئاڵۆگۆڕێك لە پۆستی ئیدارییەكانی ناو وەزارەتی دارایی هاتوەتە ئاراوە، بەم نزیكانەش پارەكە دەخرێتە سەر حسابە بانكییەكانی هەرێم.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تەواوكردنی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران، پشت بەو بڕە پارەیە دەبەستێت كە مانگانە لەلایەن بەغداوە رەوانە دەكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە رەوانە نەكراوە، دابەشكردنی موچەی بەشێكی زۆری فەرمانبەران دواكەوتوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×