بەشیر حەداد،
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سبەی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی
كوردستان لەلایەن بەغداوە رەوانەی هەولێر دەكرێت، ئەوەش دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن
به‌ڕێوبه‌رێكی گشتیی له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق ئاسته‌نگ بۆ ناردنی دروستكرابو.
ئاوێنە: به‌شیر
حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، بەمیدیاكانی پارتی رایگه‌یاند،
له 27ی شوباتدا نوسراوێكی ره‌سمیمان ئاڕاسته‌ی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عێراق كرد‌و
تێیدا رونمان كرده‌وه، ئه‌و نوسراوه‌ی له 15ی 1ی 2020 به ناوی لیژنه‌ی نه‌زاهه
ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌ت كراوه، نوسراوێكی كه‌سیی بوه‌و لیژنه‌ی نه‌زاهه هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌كردوه، بۆیه ناكرێت كاری پێ بكرێت.
رونیشیكرده‌وه،
له وه‌ڵامی ئه‌و نوسراوه‌دا، وه‌زاره‌تی دارایی به نوسراوێكی ره‌سمی رایگه‌یاندوه،
سبه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له موچه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا،
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی له لێدوانێكدا بۆ
میدیاكانی پارتی له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی
عێراق قسه‌مان كردوه و دیاره به‌ڕێوبه‌رێكی گشتی نه‌یویستوه واژو له‌سه‌ر بڕیاری
وه‌زیر بكات و پێی وابوه ده‌توانێت ناردنی موچه بۆ هه‌رێمی كوردستان رابگرێت و ئه‌و
پرسه چاره‌سه‌ر كراوه و موچه‌كه دێت.
مەسرور بارزانی
وتیشی"هیوادارم ئه‌و موچانه به زوترین كات بگات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌ست
به‌دابه‌شكردنی موچه بكات."