وەزیری دارایی ئیمزای لەسەر بەهەمیشەییەكردنی گرێبەستی مامۆستایانی ئەم شوێنانە كرد
  2020-03-02       833       

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ئیمزای لەسەر بەهەمیشەییكردنی گرێبەسی مامۆستایانی چەند بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی پەروەردە كرد.

ئاوێنە: ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا وتی، لە پڕۆسەی بەردەوامی وردبینكردندا، كاری وردبینی لەسەرلیستی مامۆستایانی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیمانگاكان و مەشقكردن و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك/ بەشی خوێندنی كوردی تەواو بو و ئەمرۆ دوشەممە وەزیری دارایی و ئابوری واژوی لەسەر بە هەمیشەكردنیان كرد.

جەختیشی كردۆتەوە كە كارمەندانی وەزارەتەكەیان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی بودجە لە كاركردن و پڕۆسەی وردبینیكردن بەردەوامن تاوەكو بتوانن لە چەند ڕۆژی داهاتودا كاری وردبینیكردنی مامۆستایانی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكانی هەولێر و سلیمانیش تەواو بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×